دەشنێ موراد لە دهۆک کۆنسێرتێکی خێرخوازی ساز دەکات

شەیری بکە لە:
دەشنێ موراد لە دهۆک کۆنسێرتێکی خێرخوازی ساز دەکات

ئاڤا دیجیتاڵ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا، خانمە هونەرمەند دەشنێ موراد لە دهۆک ئاهەنگێکی خێرخوازی سازدەکات و داهاتەکەیشی دەداتە خوێندکاران.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی 7-3-2024، بە بەشداریی هونەرمەند دەشنێ موراد، لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک کۆنسێرتێک سازبکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەدنان محەممەد لە بەشی بەرەوپێشبردن لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، 60%ـی خوێندکارانی زانکۆیەکەیان بەخۆڕایی واتە بە (منحة) وەرگیراون، بۆیە بەپێویستیان زانیوە بەبۆنەی ڕۆژی بەخشینەوە کۆنسێرتێک سازبکەن و داهاتەکەی بەسەر خوێندکاراندا دابەش بکەن.

زانیاری زیاتر: کۆنێسرتەکە لە کاتژمێری سێ تاوەکو پێنجی ئێوارە بەڕێوەدەچێت و نرخی پلیت بە 25 هەزار دینار دیاریکراوە، ئاڤا میدیاش سپۆنسەری دەکات.

باکگراوند: ئەمە دووەم ساڵە ئەم کۆنسێرتە سازدەکرێت، سالی پار داهاتەکەی بۆ کڕینی لاپتۆپ بۆ خوێندکارانی زانکۆکە تەرخانکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان