
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب بە کاروانێکی سوپادا لە باکووری بەغدا دوو سەرباز گیانیان لە دەست دا و حەوت سەربازیش بریندار بوون.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە قەزای تارمیە لە باکووری پارێزگای بەغدا، دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون و حەوتی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەباڵایە.
زانیاری زیاتر: دوو بۆمبەکە لە ناوچەی سەلمان لەسەر ڕێگای کاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراق دانراون کە لە ئەرکێکی گەڕان و پشکنیندا بوون.
باکگراوند: ماوەیەکە تارمایی تیرۆر لە عێراق سەریهەڵداوەتەوە و ڕووداوەکانی هێرشی چەکدرای و کوشتن زیادیان کردووە، شەوی ڕابردوو هەر لە ناوچەی تارمیەی بەغدا بە ئار پی جی هێرشێکرایە سەر ماڵ و دیوەخانی شێخێک.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات