لە بەغدا بە ئار پی جی هێرشکرایە سەر دیوەخانی شێخێک

شەیری بکە لە:
لە بەغدا بە ئار پی جی هێرشکرایە سەر دیوەخانی شێخێک

ئاڤا نیوز

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ماڵ و دیوەخانی شێخێکی دیار لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: چەکدارەکان بە دوو ئار پی جی دیوەخانی شێخ عەدنان ڕزوان-یان کردووەتە ئامانج و دواتریش دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە.

زانیاری زیاتر: لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و تەنها زیانی ماددی بەر دیوەخانەکە کەوتووە، ئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی ڕووداوەکەن و گەمارۆی خانووەکەیان داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای هێرشکارەکان کردووە.

باکگراوند: ماوەیەکە تارمایی تیرۆر لە عێراق سەریهەڵداوەتەوە، تەنها لەم مانگەدا زیاتر لە دەیان ڕوووداوی کوشتن و تەقەکردن و ڕفاندن لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ