زانکۆی گەرمیان داوا دەکات بە فەرمی دان بە زانکۆکەیان بنرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، داوا دەکات هەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانیان بۆ ڕوونبکەنەوە سەبارەت بە داواکارییەکی زانکۆی گەرمیان.


وێنە گەورەکە: سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان لە نووسراوەکانیدا داوا دەکات، دان بە زانکۆی گەرمیان بنێن، "ئێمەش ئەو کۆلێژانەی لە سنووری قەزای خانەقینن و سەر بە زانکۆی گەرمیانن ئاساییە بیانخەنە سەر زانکۆی دیالە".


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "وەزیری خوێندنی باڵا گوتی موتڵەق لەگەڵ ئەوە نییە ئەو دوو کۆلێژە بخرێنە سەر زانکۆکانی عێراق، لەبری ئەوە دوو پێشنیاز بڕیاری لێدراوە".


پێشنیازەکان ئەمانەن:

- وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان خۆی زانکۆیەک لە خانەقین دروست بکات و ئەو دوو کۆلێژە لە چوارچێوەی ئەو زانکۆیە بن.


- حکومەتی فیدراڵی زانکۆیەک لە خانەقین بکاتەوە و ئەو دوو کۆلێژەش بخرێنە چوارچێوەی ئەو زانکۆیە.
بەگوتەی خۆیان لەو دوو پێشنیازە ڕازی نابن بەوەی بەو شێوازە دوو کۆلێژ لە خانەقین لەدەست بدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ