ئاوی پاک بە نیوەی دانیشتووانی عێراق ناگات

شەیری بکە لە:
وێنەی ساڵی ڕابردووی ڕووباری دیجلە کە تێیدا دەردەکەوێت ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

وێنەی ساڵی ڕابردووی ڕووباری دیجلە کە تێیدا دەردەکەوێت ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

ئاڤا نیوز 

 

لە وڵاتێکدا کە دوو ڕووباری سەرەکی پێدا دەڕوات و دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سرووشتی، نیوەی دانیشتووانەکەی بەهۆی پیسبوونی ژینگە و ئاوی ڕووبارەکانییەوە ئاوی پاکیان پێ ناگات. 

 

وێنە گەورەکە: جیا لە وشکەساڵی و بە بیابانبوون، پیسبوونی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لە عێراق، ئاڵنگارییەکی دیکەی بەردەم حکومەتەکەی سوودانییە و هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر دانیشتووانی عێراق کە ژمارەیان ئێستا نزیکەی 43 ملیۆن کەس دەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: خالد شمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت: ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیا ئەهلییەکان پاشەڕۆ و پیسایی دەخەنە نێو ڕووبارەکانی عێراقەوە، هەروەها زۆربەی نەخۆشخانەکان کە لە ڕووبارەکانەوە نزیکن، ئاوی پیس دەخەنە نێو ڕووبارەوە". 


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "بەهۆی پیسبوونی ڕووبارەکانی عێراقەوە، نیوەی دانیشتووانی عێراق ئاوی پاکیان پێ ناگات" عەلی ئەیوب، پسپۆڕ لە بواری سەرچاوەکانی ئاو لە یونسێف

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان