ئاڤا زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، عێراق گفتوگۆکانی لەگەڵ سووریا چڕ کردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەددا، بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ دیمەشق ڕاگرت، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەگەڵ دیمەشق، ئێمە چاوەڕوانی دەسەڵاتی شارستانی فڕۆکەوانی عێراقی دەکەین، چونکە ئەوان بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن.
- ئێستا کۆبوونەوە لەنێوان دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی و دەستەی فڕۆکەوانی سووریا هەیە، بۆ ئەوەی گەشتەکانی نێوان هەردوولا دەستپێبکاتەوە.
باکگراوند: دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگیران، بەڵام ڕۆژی 7-1-2025 جارێکی دیکە ئیمارات گەشتەکانی دەستپێکردەوە، سبەی پێنجشەممەش قەتەر گەشتەکانی بۆ سووریا دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ئیزمیر 13 ئەندامی داعش دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دیمەشق دوو سەرکردەی فەلەستین دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی مەراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو