
دیمەنی بەنداوی تشڕین لە ڕۆژئاوای سووریا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای ئازاد بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە ڕێگەی بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی بۆ کۆنترۆڵکردنی دوو شوێنی ستراتیژی، ئەوانیش بەنداوی تشرین و پردی قەرەقوزاخن.
وێنە گەورەکە: 28 ڕۆژی تەواوە پێکدادانی تووند لەنێوان سوپای ئازاد و هێزەکانی هەسەدە لە بەنداوی تشرین بەردەوامە و بە دەیان کەس لە نێوانیاندا کوژراون و بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شەڕێکی قورس لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هەیە، گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت ڕێڕەوی هێرشی خۆیان بۆ بەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و ڕووباری فورات بگوازنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕووانگەی سووری، تورکیا هێزی پشتیوانیی زیاتری داوەتە ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەخۆیەوە نزیکن و ئەمڕۆش دەوروبەری بەنداوی تشرین بە تۆپخانەی قورس و فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومان کراوە.
باکگراوند: لەگەڵ چوونی شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ پشکنینی بەنداوی تشرین، پێکدادانەکان کەمببوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی شاندەکە ناوچەکەیان بەجێهێشتووە، گرژییەکان زیاتر بوون و بەنداوەکەش زیانی زیاتری بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ئیزمیر 13 ئەندامی داعش دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی مەراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو