ئەنەکەسە داوایەک لە ئەحمەد شەرع دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنەکەسە داوایەک لە ئەحمەد شەرع دەکات

لۆگۆی ئەنەکەسە و ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

جێگری سەرۆکی ئەنەکەسە داوا لە سەرۆکی بەڕێوەبردنی نوێ و بەپرسانی دیکەی سووریا دەکات، ئەندامانی ڕژێمی پێشوو و تۆمەتبارانی سیخوڕیکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان دادگایی بکەن و بەردەوا بن لە دەستگیرکردنی پاشماوەکانی "ڕژێم"ی پێشوو.

 

وێنە گەورەکە: دەسەڵاتی پێشووی سووریا بە هەزاران بەکرێگیراو و هەواڵدەری نهێنیی دامەزراندبوو لەپێناو سیخوڕیکردن بەسەر هاووڵاتییانی سووریا، حکومەتی نوێی سووریا ناوی بەشێکیانی دەستکەوتووە و بەشێکیش دەستگیرکراون، ئەنەکەسە داوای بڵاوکردنەوە و دادگایی کردنی ئەو کەسایەتییانە دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولحەکیم بەشار، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا (ئەنەکەسە) پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی بەڕێوەبەردنی نوێی سووریا و بەڕێوەبەری هەواڵگریی گشتیی حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا کردووە و داوایان لێ دەکات:


•    ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو کە دەستیان بە خوێنی سوورییەکان سوورە و هەموو ئەوانەی تاوانیان دژی هاووڵاتییانی سووریا ئەنجامداوە.


•     بەوپێیەی هێزە ئەمنییەکانی بەڕێوەبردنی نوێ بەڵگەنامە و فایلی بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی پێشوویان دەستکەوتووە بۆیە لەپێناو دادپەروەری ناوی ئەو کەسایەتییە گشتی و سیاسەتمەدارەکان بۆ گەلی سووریا بڵاو بکەنەوە و دادگایی بکرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی نوێی سووریا هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنیی لە شار حومس بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕژێمی پێشوو ئەنجامدا و هەزار و 450 کەسیان دەستگیر کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ