ڕووسیا هەڕەشە لە سوێد دەکات

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی ڕووسی لە ناوچەی ڕۆستۆڤ - وێنە: ڕۆیتەرز

ژمارەیەک سەربازی ڕووسی لە ناوچەی ڕۆستۆڤ - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 

 

ڕووسیا بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بە هەنگاوێکی دوژمنکارانە و هەڵە ناودەبات، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە وەڵامی بۆ ئەم کارە دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "ئێمە لە نزیکەوە هەنگاوەکانی سوێد لە بلۆکی سەربازیی دوژمنکارانە و شێوازی ئەندامبوونی دەخەینە ژێر چاودێرییەوە لەسەر ئەو بنەمایە بە ڕێکاری تۆڵەسەندنەوە و بە ڕەهەندی سەربازی و تەکنیکی، سەرەڕای ڕێکاری دیکەش، وەڵام دەدەینەوە".

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی هەنگاریا ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ پەسەند کرد و بەم پێیە هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ نەماوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: