ئەو کەسەی فێڵی لە خەڵک دەکرد لەڕێگەی ئاڤاوە داوای لێبووردن دەکات

شەیری بکە لە:
ئەو کەسەی فێڵی لە خەڵک دەکرد لەڕێگەی ئاڤاوە داوای لێبووردن دەکات

گرافیک: ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

کەسێک لەڕێگەی تیکتۆکەوە فێڵ لە هاونیشتمانیان دەکات و دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا، ئەو کەسە وازهێنانی خۆی لە کارەکەی ڕاگەیاند و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئاڤای کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کەسێک کرد کە ڕێکلامی بۆ کارتۆنی کۆمپانیای ئەمازۆن دەکرد، بە قەبارە و نرخی جیاوازەوە بە هاونیشتمانی دەفرۆشت.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە دوای ئەو کەسەدا دەگەڕێین، لەکاتی دۆزینەوەیدا بەڵێننامەی لێ وەردەگرین و نابێت چیتر ئەو کارە بکات، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەشیدا ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبەر، هاوکات سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە کار لەسەر کێشەکانی خەڵک دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند کاتژمێرێک دوای بەدواداچوونەکەی ئاڤا میدیا، ئەو کەسەی لەڕێگەی تیکتۆکەوە کارتۆنەکانی بە هاونیشتمانیان دەفرۆشت، لە پەیامێکدا بۆ ئاڤا میدیا وازهێنانی خۆی لە کارەکەی ڕاگەیاند و پەیجەکەشی لە تیکتۆک داخست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ