قوتابیانی خوێندنی باڵا داوادەکەن پارەی خوێندنیان لەدەرەوە بۆ خەرجبکرێتەوە

شەیری بکە لە:
قوتابیانی خوێندنی باڵا داوادەکەن پارەی خوێندنیان لەدەرەوە بۆ خەرجبکرێتەوە

دیمەنی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

11 ساڵە قوتابیانی چاوەڕوانی پارەی خوێندنی ماستەر و دکتۆراکانیان وەربگرن، ئاڤا زانیویەتی کە ئەگەری هەیە ئەمساڵ پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2014ەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی پارەی گیرفانسازی قوتابیانی ڕاگرت، هۆکارەکەشی بۆ خراپی ڕەوشی دارایی گەڕاندەوە.


پارەی گیرفانسازی چییە؟ ئەو قوتابیانەی لەسەر ئەرکی خۆیان لە دەرەوەی پرۆژەی تواناسازی ماستەر و دکتۆرایان خوێندووە، حکومەت بڕیاری دا قەرەبوویان بکاتەوە و پارەی خوێندنەکەیان پێبداتەوە، ژمارەیەکی زۆریشیان وەریان گرت، پێش 2014هەر قوتابییەکی ماستەر کە نۆ مانگ خوێندوویەتی بڕی 90وەرەقەی وەردەگرتەوە، هەر قوتابییەکی دکتۆراش کە 18 مانگ خوێندوویەتی دەفتەرێک و 80 وەرەقەی وەردەگرتەوە، بەکورتی واتە مانگی 10وەرەقە، لە 2014ەشەوە ڕاگیرا.


لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند؛ ئەم ماوەیە جموجوڵێک بۆ خەرجکردنی گیرفانسازی لە وەزارەتی دارایی هەبوو، پێشبینی دەکەم کار بە بڕیارەکە بکەنەوە ئەگەر بودجە لە بەغداوە بێت.


لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت: ئەو بابەتە پەیوەندی بە پارەی نەقد هەیە، کێشە نەبوونی پارەی نەختینەیە لە بانک بۆیە خەرج ناکرێت، بەڵام بڕیاری حکومەت وەکو خۆی ماوە و هەڵنەوەشاوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ