لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە خەمۆکیی مرۆڤ دەستنیشان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئەپلیکەیشنەکە لە ڕێگەی ئاماژەی دەموچاوەوە خەمۆکی دەستنیشان دەکات - وێنە:Pexels

ئەپلیکەیشنەکە لە ڕێگەی ئاماژەی دەموچاوەوە خەمۆکی دەستنیشان دەکات - وێنە:Pexels

ئاڤا نیوز

 

زیرەكی دەستكرد لە ڕێگەی ئاماژەکانی دەموچاوەوە دەستنیشانی خەمۆکی مرۆڤ دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ناوەڕۆکی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی ئەپلیکەیشنێک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی خەمۆکی لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە، ئەپلیکەیشنەکە بە بەکارهێنانی کامێرای پێشەوەی مۆبایل ئاماژەکانی دەموچاو وەردەگرێت، لە 75% نیشانە سەرەتاییەکانی خەمۆکی بەشێوەیەکی دروست دەستنیشان دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم پرۆسەیە لەسەر 177 کەس تاقیکراوەتەوە کە تووشی نەخۆشی خەمۆکی گەورە بوونە، لە ماوەی 90 ڕۆژدا 125 هەزار وێنەی بەشداربووان گیراوە.

 

ئەمەش بزانە: توێژەران ڕایانگەیاندووە، کاریگەرییەکانی ئەو ئەپلیکەیشنە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەو تەکنەلۆجیایە لەبەردەستی خەڵکدا بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان