ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی لە هەڵەبجە 40 پرۆژەی وەبەرهێنان بەبێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادە دەکرێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ هەڵەبجە، چەند داواکارییەک لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە خرایە بەردەم سەرۆکوەزیران و بڕیاری لەسەر دان، یەکێک لە داواکارییەکانیش جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنان بوو لە شارەکە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  "40 پڕۆژە لە هەڵەبجە بە بێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادەکراوە، پرۆژەکان بەشێک لە یاداشتی دواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بوو بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی".

 

باکگراوند: لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردن و بووژاندنەوەی کەرتی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: