دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی 11

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش کە 'هەژماری من'یان هەیە زووتر مووچەکانیان وەردەگرن. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتەکانی خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان دەستپێدەکات، هاوکات لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەواوی وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە کە خاوەنی 'هەژماری منن'  و ژمارەیان 65 هەزار و 350 کەسە، مووچەکانیان پێش دەخرێت و بەر لە وادەی وەزارەتەکەیان دەتوانن مووچەکانیان لەڕێگەی ATM وەربگرن.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ساڵی 2024 دا تەنها 10 مووچە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار، 10 ترلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن پارەی نارد و نزیکەی 824 ملیار دینار ماوە بنێردرێت کە شایستەی دارایی مووچەخۆرانە بۆ مانگی 12.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ