لەسەر داوای ئاڤا بزووتنەوەی ئیسلامی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی پێشمەرگەیەک لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەسەر داوای ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی پێشمەرگەیەکی بێسەروشوێن لە سووریا دەکات و لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریاش قسە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: عیسا عەبدوڵڵا خدر لە 2-8-2014، پێشمەرگەکەیە، لە کاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ زوممار بێسەروشوێن بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا پەیامنێرێکی فریلانس لە یەکێک لە زیندانەکانی سووریا لە تیکتۆک ناوی "عیسا عەبدوڵڵا خدر" دەخوێنێتەوە دەڵێت خەڵکی قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای نەینەوایە.
لێدوانی فەرمی: ئەحسەن حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا نووسینگەمان لە دیمەشق کردووەتەوە، لەسەر داوای ئاڤا میدیا ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان نووسینگەی بزووتنەوەی لە دیمەشق ڕاسپاردووە بەدواداچوون و سۆراخی ئەو پێشمەرگەیە بکات، لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریاش قسە کراوە و لە پەیوەندیدان.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر لیوا بەختیار عومەر، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: "لەبەر ئەوەی تەحریرولشام و محەممەد جۆلانی تازە هاتوونەتە سەر حوکم، بۆیە هیچ پەیوەندییەکمان نییە، دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگەیە پەیوەندییە کەسییەکان بەکاربهێنین، کەسایەتییەکی وەکو مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز پێشبینی دەکەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ گرووپەکانی سووریا وەک تەحریرولشام باش بێت، بۆیە دەکرێت لە ڕێی ئەو و پەیوەندییەکانی بەکاربهێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پرسی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان دەباتە تاران
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمی سیاسیی عێراق ڕوونادات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
4ـی کانوونی دووەم رۆژی جیهانی نووسینی برایلە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دانیمارک هونەرمەندێکی ناسنامە نادیار پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی دەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
4ـی کانوونی دووەم رۆژی جیهانی نووسینی برایلە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی 12 ساڵە نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی ڕانیە تەواو نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلوەیەکی هاوچەرخ لە قوشتەپە دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوینی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت