ئێران مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

شەیری بکە لە:
ساتی هەڵدانی مووشەکێک لە ئێرانەوە - وێنە: WANA

ساتی هەڵدانی مووشەکێک لە ئێرانەوە - وێنە: WANA


ئاڤا نیوز

 

ئێران بە هاوکاریی ڕووسیا مانگێکی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات؛ مانگە دەستکردەکە دروستکراوی ئێرانە و توانای وێنەگرتن هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: عیسا زرێپوور، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممە ڕووسیا مانگێکی دەستکردی ئێرانی بەناوی پاریس 1، کە لە 100% ئێرانییە بۆ هەڵسەنگاندن و وێنەگرتن ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات، ئامانج لەم هەنگاوە پەرەپێدانی مامەڵە نێودەوڵەتییەکانە".

 

زانیاریی زیاتر: مانگە دەستکردەکە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە، بەڵام ئەو مووشەکەی مانگەکە هەڵدەگرێت و بۆ بۆشایی ئاسمانی دەنێرێت ڕووسییە.

 

لەلایەکی دیکە: ئەمریکا لە هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران نیگەرانە، چونکە پێیوایە دەبێتە هۆی ئەوەی لە شەڕی ئۆکرایناشدا هاوئاهەنگییان هەبێت. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمریکا لە تواناکانی ئێران لە بواری مانگە دەستکردەکانیش نیگەرانە، چونکە پێیوایە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ئیسرائیل کەڵکیان لێوەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: