لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ 25 منداڵ لە هەولێر و دهۆک لەدایکبوون

شەیری بکە لە:
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ 25 منداڵ لە هەولێر و دهۆک لەدایکبوون

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر و دهۆک لە ماوەی نۆ کاتژمێری ڕابردوو تاوەکو ئێستا 25 منداڵ لەدایکبوون، کە شەشیان کوڕ بوون.

 

وێنە گەورەکە: لە یەکەم ڕۆژی 2025ـدا حەوت لە دایکبووی نوێ تۆمارکراون کە لە کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی 01-01-2025 تاوەکو کەمێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێریان کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەو 7 منداڵە چواریان کوڕ و 3یان کچن، تەنیا یەکێک لە کوڕەکان بە نەشتەرگەری لەدایکبووە، ئەوانەی دیکە بە سرووشتی بوون."

 

لەلایەکی دیکەوە: لەماوەی 9 کاتژمێری ڕابردوو 18 منداڵ لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی دهۆک لە دایکبوون، کە 14 کوڕ و 4 کچن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ