نەتانیاهۆ ڕێنمایی پزیشکەکانی پشتگوێ دەخات و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ ڕێنمایی پزیشکەکانی پشتگوێ دەخات و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەنجامی دانی نەشتەرگەریی پرۆستات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی جێهێشت و ڕێنمایی پزیشکەکانی پشتگوێخست، ئەمە لەکاتێکدا کە پێیان وتبوو دەبێت لە "نەخۆشخانە بمێنێتەوە".

 

وێنە گەورەکە: شەوی یەکشممە 29ـی ئەم مانگە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەشتەرگەری لابردنی پرۆستاتی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجام درا.

 

هۆکارە زانراوەکان: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادەبێت کە بڕیارە گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر بودجە ئەنجامبدرێت، لەکاتێکدا نەتانیاهۆ ترسی هەیە پڕۆژەیاسای بودجە دەنگی کەم بەدەستبهێنێت، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکەی.

 

باکگراوەند: پێشتر ئەو نەخۆشخانەی نەتانیاهۆ نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدا، ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بووە، بەڵام پزیشکەکان داوایان لێ کردووە، بۆ چەند ڕۆژێک بمێنێتەوە بەڵام نەتانیاهۆ ڕێنمایی پزیشکەکانی پشتگوێخستووە.

شەیری بکە لە: