مالیکی: ڕەنگە ئێمە و سەدرییەکان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەین
- عێراق
- 31 کانوونی یەکەم

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی: بەشداری ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی پێویستە و ڕەنگە ئێمە و سەدرییەکان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووى عێراق بکەین.
چیرۆكی سەرەکی: بەهۆی رێگریی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دوای هەڵبژادنەکانی 10-10-2021 کەبراوەی یەکەم بوو، موقتەدا سەدر لە 29-8-2022 کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و داخستنی تەواوی دەزگاکانی ڕەوتەکەی ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نییە، نە لەنێو شیعە و نە سوننە، بەڵام هەندێک نزیکبوونەوە هەیە لەکاتی خۆیدا دەردەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دۆخی سووریا، مالیکی ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لەو وڵاتە ڕوویدا جێگەی سەرسوڕمان نەبوو، بەڵکو پێشوەختە سەرەتاییەکانی لە ساڵی 2011 ـەوە ڕوون بوو، کە ڕژێمی سووریا توانای بەرگری نییە چونکە هەندێک لایەن دەیانویست سووریا بکەن بە دەروازەی گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا، لەسەرووی هەموشیانەوە تورکیا کە ئێستا ناڕاستەوخۆ ئیدارەی سووریا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات