ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ کە پشووە مامەڵەی 200 زەوی سندوقیمان واژۆ کردووە
- ببینە و ببیستە
- 31 کانوونی یەکەم
پارێزگاری هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕزگار کۆچەر، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی (نان و چا)ی ئەم بەیانییەی ئاڤا میدیا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر میوانی ڕزگار کۆچەر بوو، ئەو دەڵێت: ئەمڕۆ کە پشووە مامەڵەی 200 زەوی سندوقیم واژۆ کردووە.
وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا بڕیاریداوە بۆ سەری ساڵ ڕووماڵێکی جیاواز بکات، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە نیشان دەدرێت و ئەوەی پێویستە بکرێت بە بەرپرسانی دەیگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بەشێک لەو پڕۆژانەی نەتوانرا ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داواکاری پارێزگاکان، دەگوازرێنەوە ساڵی 2025، لەگەڵ ئەوەدا بەشێک لە پڕۆژەکان وەستاون بەهۆی کەمی شایستەی دارایی.
زانیاریی زیاتر: ئومێد خۆشناو ئەوەش دەڵێت: تا ئێستا هەشت هەزار و 500 خانەوادەی هەژار لە بڕیاری دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی سوودمەند بوون. جگە لەوە بۆیان تاپۆ دەکرێت. هاوکات توانراوە نزیکەی 15 هەزار زەوی کارت تاپۆ بکرێت.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی سووتانی بازاڕەکانی قەیسەری و لەنگە دەڵێت: نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگە کارەکانی تەواو بوو، ئێستا لە قۆناغی کۆتایی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەرین و ساڵی داهاتوو ئەو بازاڕە جوانتر لە جاران دەکرێتەوە.
لەبارەی پلانی پارێزگا بۆ مانگی ڕەمەزان، ئومێد خۆشناو وتی، پلانمان ئەوەیە بۆ ڕەمەزان، لە بەردەم بازاڕی نیشتمان تا بەردەم پارێزگا، ئەو براند و چێشتخانانەی بیانەوێت دەتوانن ستاند دابنێن. شێوەیەکی ئێجگار جیاواز دەبەخشین بە بازاڕ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاری هەولێر لەبارەی کارەکانی ئاڤا میدیا دەڵێت: ئاڤا وێنە دەگوازێتەوە، وێنە دروست ناکات. بەشێک لە میدیاکان بە میزاج وێنەی ڕووداوەکان دروست دەکەن، بەڵام ئاڤا میدیا وێنەکان و کێشەکانی وەک خۆی گواستووەتەوە و بەشێک لەو گرفتانە چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترودۆ خۆی بۆ دەست لەکار کێشانەوە ئامادە دەکات
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای داماڵینی چەک لە دەستی گرووپەکان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەکات
5 کانوونی دووەم
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات
4 کانوونی دووەم
لە دانیمارک هونەرمەندێکی ناسنامە نادیار پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی دەکاتەوە
3 کانوونی دووەم
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
- ببینە و ببیستە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد لە گوندی بەری بەهار دیاری دەبەخشێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد شاڵ و گۆچانەکەی دەستی دەباتە ناحیەی ئەلقوش
- ببینە و ببیستە
- 1 کانوونی دووەم
لە سلێمانی گەورەترین کێکی سەری ساڵ دروست دەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 29 کانوونی یەکەم
ڕزگار کۆچەر سێ کێشەی سێبیران چارەسەر دەکات