سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا بەڵێنێک بە خەڵکی وڵاتەکەی دەدات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا بەڵێنێک بە خەڵکی وڵاتەکەی دەدات

ئەنەس خەتتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا

ئاڤا نیوز

 


سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا بەڵێن بە گەلی سووریا دەدات کە سەرجەم دەزگا و سیستمە ئەمنییەکانی وڵات ڕێکبخرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا ڕایگەیاند، "گەلی سووریا لەژێر دەسەڵاتی پێشوو ستەمی زۆریان بینیوە، بۆیە دوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی دامەزراوە ئەمینییەکان، دووبارە و سەر لەنوێ بوونیاد دەنرێنەوە، بەشێوەیەک کە شایستەی گەلەکەمان و قوربانیدانەکانی ئەوان بێت."

 

ئەمەش بزانە:  لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و هاتنە سەردەسەڵاتی دەستەی تەحریرولشام، ئەحممەد شەرع بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا ئەنەس خەتابی وەک سەرۆکی دەستەی هەواڵگریی سووریا دەستنیشان کرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ