كۆنگرەی حيزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان "كێشە"ی تێدەكەوێت

شەیری بکە لە:
كۆنگرەی حيزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان "كێشە"ی تێدەكەوێت

لۆگۆی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ئاڤا نیوز


دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ناڕەزایی بەشێکی ئەندامەکانی لێکەوتووەتەوە، گوتەبێژی حیزبەکە ئاماژە بەوە دەدات "ناکرێ بە چەک و بەربەرەکانێ هەوڵی بێدەنگکردنی بۆچوونی جیاواز بدرێت."


بۆچی گرنگە: 11 ساڵە دوای جیابوونەوە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەی نەبەستووە، ئێستا لە سەرجەم بازنەکان  کۆنفرانس بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرە دەکرێت، لە ئێستاشەوە بیروڕای جیاواز لەنێو حیزبەکە دروستبووە.


لێدوانە فەرمییەکان: فەریبا محەممەدی، گوتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە کۆنفرانسی بازنەکان دەرنەچووە، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئێمە کۆمەڵێک دەنگی جیاوازین و پێمانوایە دەبێت ستراتیژی خۆمان بە سەربەخۆیی بکەین و دووربکەوینەوە لە فیدراڵیزم، بۆ ئەوەش  نەیانهێشتووە ببمە ئەندامی کۆنگرەی 14ـی حیزب.


لەلایەکی دیکەوە: ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەندامانی ڕێبەریی کۆمەڵە بێ هەڵبژاردن دێنە کۆنگرە، بەڵام تەنیا وەک چاودێر یان میوان و ناتوانن دەنگ بدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی داهاتوودا کۆنگرەی 14ـی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بەشداری 100 نوێنەر دەکرێت. بەگوێرەی پەیڕەوی ئێستای حیزب 12 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێر هەڵدەبژێردرێن. وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی لە ئێستاوە ئەندامانی حیزبەکە لەسەر دانانەوەی ڕەزا کەعبی وەک سکرتێری گشتیی ڕێککەوتوون.


باکگراوند: نزیکەی حەوت مانگ دوای یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەرواری 20-06-2023 جارێکی تر  جیابوونەوە، هەشت ڕۆژ دواتر رەزا کەعبی بە سکرتێر و فەریبا محەممەدی بە گوتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەڵبژێردران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ