770 هەزار کەس لە ئەمریکا بێلانەن

شەیری بکە لە:
770 هەزار کەس لە ئەمریکا بێلانەن

ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە ئەمریکا بێ ماڵ و حاڵن

ئاڤا نیوز

 


وەزارەتی نیشتەجێکردنی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ژمارەی کەسانی بێلانە کە لە ساڵی 2024 لە ئەمریکا تۆمار کراون دەگاتە زیاتر لە 770 هەزار کەس.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نیشتەجێکردنی ئەمریکا، 23٪ لەم کەسە بێلانانە ڕەشپێستی ئەمریکی و ئەفریقین، هاوکات نزیکەی 25٪ـان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژین.

 

ئەمەش بزانە: ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 18٪ زیادی کردووە.

 

هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتەکە ئەم زیادبوونەی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندووەتەوە، لەوانە: بەردەستنەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون بە کرێی کەم، هەڵئاوسانی ئابووری، شەپۆلی کۆچبەران، ڕاگرتنی ئەو یارمەتییانەی کە لە سەردەمی کۆرۆنا دەدران و هەروەها کارەساتە سرووشتییەکان هۆکارێکی دیکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ