ئێران كارەبای دیالە بەتەواوەتی دەبڕێت

شەیری بکە لە:
ئێران كارەبای دیالە بەتەواوەتی دەبڕێت

وێنە: میدیا عێراقییەكان

ئاڤا نیوز


بەگوتەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی کارەبای دیالە، هێڵی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە بەتەواوەتی لەکارکەوتووە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زۆر کەمبووەتەوە.


زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەکە هێڵی کارەبای میرسادو سەرپێلی زەهاو، بەشێکی زۆری کارەبای ناوچەکانی پارێزگای دیالە دابین دەکات، لەکار کەوتووەو هۆکارەکەیشی نازانن.


بۆچی گرنگە: ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتیان دوو کاتژمێرە و هەندێک شوێنیش وەکو خانەقین هەر کارەبایان نییە کە بەتەواوی پشتیان بە هێڵی کارەباکەی ئێران دەبەست.


باکگراوند: پێویستی دیالە بە کارەبا 1000 بۆ 1800 مێگاواتە لە هێڵی نیشتمانی و هێڵە ئێرانییەکە، بەڵام ئێستا 600 بۆ 700 مێگاواتی هەیە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: