ئیسرائیل هەڕەشە لە سەرکردەی حووسییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشە لە سەرکردەی حووسییەکان دەکات

دیمەنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکی حوسییەکان لە ئیسرائیل، وێنە: AA

ئاڤا نیوز 

 

دوای هێرشی بەردەوامی حووسییەکانی یەمەن  بۆ سەر ئیسرائیل،  وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەڵێنی  بە ئامانج گرتنی سەرکردە حووسییەکان ڕادەگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای 7ی ئۆکتۆبەر و هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، حووسیەکانی یەمەن هاوشانی بەرەی موقاوەمەی عێراق سەدان هێرشی مووشەکییان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکان بەردەوام دەبن. 

 

لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ''هێرشی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکان بۆ ناو ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت، وەک چۆن حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبووڵڵا  یەحیا سینوار، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی حەماس و ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماسمان بە ئامانج گرت، بەهەمان شێوە سەرکردەی حووسییەکان بە ئامانج دەگرین''.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائل ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سیستمی بەرگری مووشەکێکی خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ