سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

بیڵ کڵینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە تووشی تایەکی بەهێز بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئێستا لەژێر چاوەدێری وردی پزیشکیدایە. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بیڵ کڵینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی و تووشبوونی بە تایەکی قورس بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی جۆرج تاوان کراوە و لەژێر چاوەدێری چڕی تەندروستی دایە و ئێستا پشکنینی وردی بۆ دەکرێت. 

 

زانیاری بەدەستهاتوو: هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا تووشی وشکبوونەوە هاتووە و تەندروستیشی جێگیر نییە، پزیشکەکان باس لەوە دەکەن پێدەچێت بۆ شەوی سەری ساڵ ڕەوانەی ماڵەوە بکرێت و نەخۆشخانە جێبهڵێت. 

 

ئەمەش بزانە: کڵینتن لەدوای ئەوەی لە ساڵی 2001وە لە پۆستەکەی دوورکەوتەوە، چەندین جاری تریش تووشی گرفتی تەندروستی بووە لە ساڵی 2004 و 2010 نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە، لە ساڵی 2021یش بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی هەوکردنی میزەڵدانەوە مایەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ