بانکەکانی بەشدار لە 'هەژماری من' لە شار و شارۆچکەکان لق دەکەنەوە

  • بزنس
  • 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانکەکانی بەشدار لە 'هەژماری من' لە شار و شارۆچکەکان لق دەکەنەوە

ATMی یەکێک لە بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی هەژماری من

ئاڤا نیوز

 

بانکەکانی بەشدار لەناو پڕۆژەی هەژماری من سنووری خزمەتگوزارییەکانیان فراوان دەکەن، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لق دەکەنەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەباشترین شێوە دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان ڕابگات.

 

وێنە گەورەکە: پرۆژەی "هەژماری من" سیستمێکی بانکی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێشکەش بە مووچەخۆران دەکات، هاوکات پڕۆژەکە بەردەوامە لە فراوانبوون و لەو چوارچێوەیەدا هەشت بانک خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەن. 

 

لێدوانی تایبەت: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "بانکەکان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لقیان کردووەتەوە و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت لە زاخۆ، چەمچەماڵ و سۆران لق بکەنەوە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکەکان بەگوێرەی پڕۆگرامی خۆیان خزمەتگوزاریی جیاواز پێشکەش دەکەن، گرنگترین خزمەتگوزاریش پێدانی قەرزە بەو کەسانەی هەژماری بانکیان هەیە.

 

ئەمەش بزانە: لە هەژماری من بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغدا، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB تۆمارکراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ