پۆلیسی هەولێر دوو کەسی لەسەر لایڤی تیکتۆک دەستگیر کرد

شەیری بکە لە:
پۆلیسی هەولێر دوو کەسی لەسەر لایڤی تیکتۆک دەستگیر کرد
ئاڤا نیوز

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر کردنەوەی لایڤی تیکتۆک و جنێودان و قسەی نەشیاو بە خەڵک دەستگیر کرد.
 
وێنە گەورەکە: لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دابونەریتی کۆمەڵگە، ئاسایشی هەولێر هەڵمەتێکی دژی جنێودان، سووکایەتی و هەڕەشە لە نێو تۆڕی تیکتۆک دەستپێکردووە. لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە کردنەوەی لایڤی سانسۆر کراوە،  چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگکراون و و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە و  و پەنجەمۆریان لێ وەرگیراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (ز. ئ. ح) و (ھ. ئ.ح) دەستگیر کردووە، کە لە تیکتۆک سووکایەتی و قسەی نەشیاو و جنێویان بە خەڵک دابوو و هەروەها ناوی چەندین هاووڵاتیان زڕاندبوو.

زانیاریی زیاتر: دەستگیرکراوەکان بران و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دراونەتە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئەمەش بزانە: پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە هەر کەسێک تاوانی هاوشێوە بکات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خراپ بەکاربهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ