ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئەمشەو ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە، کەمێک پێش ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد. 

 

وێنە گەورەکە: لەکۆی 2 هەزار و 400 دووکان، 35% دووکانەکان سووتاون، کە دەکاتە نزیکەی 800 دووکان.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز "ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر کۆنترۆڵ کرا، لیژنەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکۆڵنەوە و زیانە ماددیەکان دیاری دەکرێن. 


زانیاریی زیاتر: چەند تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ئاگر، چاودێری شوێنی ڕووداوەکە دەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان