ئەندامانی سوپای پێشووی سووریا چەکەکانیان ڕادەستی تەحریرولشام دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەندامانی سوپای پێشووی سووریا چەکەکانیان ڕادەستی تەحریرولشام دەکەن

بەشێک لە ئەندامانی دەستەی تەحرورلشام

ئاڤا نیوز

 

ئەندامانی سوپای پێشووی سووریا و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەخت تەواوی چەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی تەحریرولشام کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی کوتلە سەربازییەکان کۆبووەتەوە و تاوتوێی شێوەی دامەزراندنی سوپای نوێی سووریای کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەیکی سەربازیی لە دەستەی تەحریرولشام ڕایگەیاند، ئەوانەی تاوانیان ئەنجامنەداوە و دەستیان بە خوێن سوور نەبێت، ڕێگەیان پێدەدرێت لە سووریای نوێ لە ژیانێکی ئاساییدا بژین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هێزەکانی تەحریرولشام حکومەتێکی ڕاگوزەرییان بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر پێکهێنا، ئێستا هەوڵەکانیان بۆ دیاریکردنی پۆستەکانی نێو حکومەت خستوتەگەڕ و چەند پۆستێکیان پڕکردوونەتەوە.

 

باکگراوند: لە 8ـی دیسێمبەر هێزەکانی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: