کامێرای ئاڤا لە سووریا دەچێتە نێو کارگەیەکی دیکەی ماددەی هۆشبەر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کامێرای ئاڤا لە سووریا ئەمجارە چووەتە ناو کارگەیەک کە گوایە چپس و  شەربەت دروست دەکەن، کەچی کارگەی تلیاک بووە و هی ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد بووە.

چیرۆکی سەرەکی:کارگەکە لەنێوان حەلەب و دیمەشقدا بووە لە ناوچەیەکی شاخاوی دوورەدەست، بۆ ئەوەی کەس گومان نەبات حەبی کاپتاگۆن دروست دەکەن.

زانیاریی زیاتر: بۆ شاردنەوەی حەبەکان ڕێگای جیاواز و سەیریان بەکارهێناوە، کارتۆنی میوەیان هێناوە، لۆگۆی حکومەتی سووریایان لێداوە و جۆری میوەکەیان لەسەر نووسیوە، کەچی لە ناوەوە لەگەڵ میوەکە کاپتاگۆنیان شاردووەتەوە و بەم ڕێگایە ناردوویانە بۆ وڵاتانی دەرەوە.

ئەمەش بزانە: ئەم حەبی کاپتاگۆنە بە ناوی میوەی سوورییەوە، ناردوویانە، بۆ میسر، عێراق، سعودیە، ئیمارات و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ