یەکێک لە مۆلیدە تایبەتەکانی هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەڕێگەی لیژنەیەکەوە مۆلیدەی گەڕەکەکان بەسەردەکاتەوە، لەم ساڵدا 25 مۆلیدە گۆڕدراون و چاککراونەتەوە یان خاوەنەکەیان دراونەتە دادگە.
وێنە گەورەکە: فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لیژنەیەکی پێکهێناوە و لەسەر سکاڵای هاونیشتمانیان سەردانی ئەو مۆلیدانە دەکەن کە دەنگیان بەرزە یان دووکەڵیان هەیە و سزای پێبژاردنیان بۆ دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وتی، تەنیا لەم ساڵدا حەوت مۆلیدەمان گۆڕیوە، خاوەنی 11 مۆلیدەش پسوولەی پێبژاردنیان بۆ کراوە، خاوەنی حەوت مۆلیدەی دیکە دراونەتە دادگا. هەموو ئەمانە لەسەر سکاڵای هاونیشتمانیان بووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنمایی ژمارەی دووی ساڵی 2023 کە لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەرچووە، هەر مۆلیدەیەک ژاوەژاو یان دووکەڵی هەبێت بڕی یەک ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت، لەلایەکی دیکە گەر دەورووبەری مۆلیدەیەک بە ڕۆن و گازوایل پیس کرابێت بڕی یەک تا سێ ملیۆن دینار سزای پێبژاردن بۆ خاوەن مۆلیدەکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، ئامانجەکە ئەوەیە کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان بە چەند قۆناغێک بکرێتە 24 کاتژمێری و مۆلیدەی گەڕەکەکان بکوژێنەوە، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە منبج تەقیەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع و گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕێککەوتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان سەردانی دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
27 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان سەردانی دیمەشق دەکات
59 خولەک لەمەوپێش
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
23 کانوونی یەکەم
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
23 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 16 ملیۆن دار لە عێراق دەچێنرێن
- ژینگە
- 21 کانوونی یەکەم
باران ژینگەی هەولێر پاک دەکاتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی یەکەم
بەفر ڕێگای هاتووچۆی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران دادەخات
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: زیاتر لە 50 پاڵاوگەمان داخستووە
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای هاتووچۆی نێوان 14 گوند دادەخات