
ئەحمەد شەرع و ئاڵای ئەمریکا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: ئەمریکا دابینکردنی ئەو خەڵاتەی هەڵوەشاندووەتەوە کە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی شەرع دیاریکردبوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد و لەگەڵ محەممەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە و تاتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی ئێستای وڵاتەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: باربارا لیف، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا ڕایگەیاند:" ئەمریکا ئەو خەڵاتەی کە بۆ زانینی زانیاریی لەبارەی شوێنی ئەحمەد شەرع دیارکردبوو هەڵوەشاندووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنسا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشی کوردی.
زانیاریی زیاتر: باربارا لیف لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا باسی لە چەند شتێکی تریش کردووە لەوانە:
٠ ئێران هیچ ئایندەیەکی لە سووریادا نابێت.
٠ پشتیووانی لە حکومەتی نوێی سووریا دەکەین.
٠ گوێگرتن لە سووریەکان دەرفەتێکی گرنگە.
٠پاڵپشتی لە پڕۆسەی سیاسی نوێ لە سووریا دەکەین.
٠ باشترین رێگە لە کۆبانێ ئاگربەستە.
٠ تورکیا لە سووریا هەژمونێکی کۆن و گرنگ و بەهێزی هەیە.
٠سوورییەکان دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەستایە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان.
٠ پێشوازی لە پەیامە گرنگەکەی تەحریرولشام دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا پێنج کەس دەکوژرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات