ئەمریکا و شەرع تاوتوێی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم

ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا و ئاڵای سووریا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی باس لەوەدەکات، لە کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا گفتوگۆ لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و دەرکردنی دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆری ئەمریکا کراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی، شاندێکی ئیدارەی جۆ بایدن گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە، بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی "وەتەن"ی سووری ڕایگەیاند: شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع گفتوگۆی لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سووریا کردووە لەوانەش "یاسای قەیسەر"، هاوکات گفتۆگۆیان دەربارەی دەرکردنی دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆری ئەمریکا کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانیاڵ رۆبینستاین، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئەندامی شاندەکەن و لەگەڵ شەرع کۆبوونەتەوە، ئەمەش وەکو هەنگاوێکی سەرەتایی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان دەبینرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتریش هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا شاندیان بۆ دیمەشق ناردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە و باسیان لە دروستکردنی پەیوەندی نێوانیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن