
ئاڤا نیوز
بە بەشداری بەرپرسانی باڵای سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چوارەمین كۆڕبەندی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان سازكرا، تێیدا تاوتوێی ئاڵانگارییەكانی بەردەم دەرفەتی گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان كرا.
وێنە گەورەكە: كونسوڵخانەی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەك كۆڕبەندی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان 'Du Ks Eco' ڕێكدەخات، ئەمساڵیش بە بەشداری دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە كۆمپانیا بازرگانییەكان لە ڕۆژانی 18 و 19/ 12/ 2024 لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سنچۆڵ لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیی هەر یەك لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ کاروباری بازرگانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر، چوارەمین کۆڕبەند بۆ گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان سازكرا.
بابەتە ستراتیژییەکە: لەم كۆڕبەندەدا بابەتی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و بەشداربووان سەرنج و بۆچوونەكانیان خستەڕوو.
بۆچی گرنگە: لە كۆڕبەندی گەشەپێدانی ئابووری، ئاڵانگارییەکان و دەرفەتی گەشە و پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و خاڵی گرنگ و ئەرێنی خرایە كارنامەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت