ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەكرێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەكرێت

سەنتەری شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەمەودوا ڕۆژانی هەینی ئۆتۆمبێل لەنێو سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەكات و بۆ نێو بازاڕ تەنیا ڕێگەی پیادە دەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژانی هەینی  ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبێل تێکەڵ بەیەک دەبن لە شەقامدا، ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بە شەقامەکانی ناو بازار دەدات.

 

لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی داوە كە بۆ ڕێگریكردن لە جەنجاڵی شەقامەکانی نێو سەنتەری شار لەمەودوا ڕۆژانی هەینی هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار تەنیا بە پیادە بێت لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆوە تا هەشتی ئێوارە، پاشان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ نێو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: