ڕاوێژکارێکی سوودانی لە پۆستەکەی کشایەوە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی سوودانی لە پۆستەکەی کشایەوە

ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دوای سەرزەنشتکردنی لەلایەن سوودانییەوە، ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.

 

چیرۆكی سه‌ره‌كی: ڕاوێژکارێکی سوودانی لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە چەک لە گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق" داماڵێت. دوای ئەو لێدوانە، سوودانی فەرمانی دا بە ڕاوێژکارەکانى کە بەبێ رەزامەندیی فەرمى نابێت لێدوان بدەن، لەبەر ئەو هۆکارە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکوەزیران  دەستی لە کار کێشایەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرایکرد: ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق  دەستی لە کار کێشایەوە بە هۆی ئەو سەرزەنشتەی سوودانی بۆ ڕاوێژکارەکانی. 

 

ئەمەش بزانە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم ڕاوێژکارەکانی خۆی سەرپشک کرد، لەنێوان بەردەوامبوون لە کاری فەرمی یان وازهێنان لە پۆستەکانیان بەرامبەر دەربڕینی بیروڕای تایبەتی خۆیان بۆ ڕای گشتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ