ئەحمەد شەرع: دەبێت دەستەی تەحریرولشام لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کانوونی یەکەم

ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا جەخت دەکاتەوە کە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێت و دەستەی تەحریرولشام لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت.
وێنە گەورەکە: دەستەی تەحریرولشام لە ساڵی 2015 لە گرووپی ئەحرارولشام جیابووەوە، بەشدارییان لە شەڕی ناوخۆی سووریا کردووە و ئێستا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەکە سەرکردایەتیی سووریا دەکات، هەرچەندە ئەوروپا و بەشێکی زۆری وڵاتان پەیوەندییان بە دەستەکە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە لیستی تیرۆرە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانیا ئەمانەی گوت:
. داوای هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کرد کە بەسەر سووریادا سەپێنراون و جەختی کردەوە کە دەبێت دەستەی تەحریرولشام لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنرێت.
. ئەحمەد شەرع ڕەتی کردەوە بیانەوێت سووریا بکەنە کۆپییەکی ئەفغانستان و ڕایگەیاند: ئەو دوو وڵاتە زۆر جیاوازن، و نەریتی جیاوازیان هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەفغانستان کۆمەڵگەیەکی خێڵەکییە.
. ئەحمەد شەرع ڕوونیشی کردەوە کە ئەو باوەڕی بەوە هەیە دەبێت ژنان بخوێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن