لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێتەوە و دوو بڕگەی بۆ زیاد دەکرێن

  • بزنس
  • 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێتەوە و دوو بڕگەی بۆ زیاد دەکرێن

ئاڤا نیوز

لەسەر داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی ناوی مووچەخۆران بۆ مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێتەوە و بۆ هەر مووچەخۆرێک دوو بڕگەی نوێ زیاد دەکرێن.


وێنە گەورەکە:
لە كۆبوونەوەی 15ی ئەم مانگەی نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیار درا لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی لیستی ناوی مووچەخۆران چارەسەر بکرێن و تەیف سامی گوتبووی تاوەکو کێشەکان چارەسەر نەکرێن ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ڕاسپاردەی تەیف سامی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان کار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکەن. شاندەکە لە سێ کەس پێکهاتووە و هەفتەیەک لە هەولێر دەمێننەوە.


زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی شاندەکەی عێراق 
داوایان كردووە لیستی مووچەی مانگی 12 جارێکی دیکە ئامادەبکرێتەوە و بۆ هەر مووچەخۆرێک دوو بڕگە زیاد بکرێن:

یەکەم: زیادکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانی مووجەخۆران.

دووەم: بڕگەیەکی دیکە زیاد بکرێت تایبەت بە دیارکردنی ڕێکەوتی دامەزراندنی فەرمانبەران.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی ئەو داواکارییە نوێیە، وەزارەتی دارایی فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە بەزووترین کات و بە ڕەچاوکردنی ئەو دوو داواکارییە، لیستەکان بگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی کێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12 دروست نەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە لە 9ی ئەم مانگەوە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا نێردراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: