
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا، وێنە: ئەلجەزیرە
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا، ئیسرائیل دەستی بە ئۆپێراسیۆنەکانی کرد و بەرزاییەکانی جەبەل شێخی سووریای گرت، ئەحمەد شەرعیش دەڵێت، "دەبێت بە زووترین کات بکشێنەوە".
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، ناسراو بە محەممەد جۆلانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا بە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕاگەیاندووە، پێویستە ئیسرائیل لەسەر زەوییەکانمان بکشێتەوە کە بەم دواییانە داگیری کردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە بیانووی ئیسرائیل بۆ لێدان لە سووریا حیزبوڵڵا و میلیشیا ئێرانییەکان بوون، ئێستا ئەوان نەماون و ئەو بیانووە کۆتایی پێهات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەدا کە پابەند دەبین بە ڕێککەوتنی ساڵی 1974و ڕازین بە گەڕانەوەی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکە. هاوکات دەڵێت، هیچ ململانێ و شەڕێکمان لەگەڵ ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی دیکە ناوێت، ڕێگاش نادەین سووریا وەکو سەکۆیەکی شەڕ بەکاربهێنرێت.
"گەلی سووریا پێویستی بە ئارامییە و دەبێت ئیسرائیل بۆردومانەکانی بوەستێنێت و لەو شوێنانەش بکشێتەوە کە داگیری کردوون".
لەلایەکی دیکەوە: شەرع داوای لە وڵاتان کرد سزاکانیان لەسەر سووریا هەڵگرن، لەبەرئەوەی سووریا ناوچەیەکی گرنگی جیۆسیاسیە، ئەو سزایانە بەسەر زۆرداردا سەپێندرابوو، ئێستا زۆردارەکە نەماوە.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024 چەکدارانی سووریا توانیان دوای زیاتر لە 12 ڕۆژ شەڕکردن بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن