لە دەستپێکی شەڕەوە 12 هەزار قوتابی فەڵەستینی کوژراون

شەیری بکە لە:
لە دەستپێکی شەڕەوە 12 هەزار قوتابی فەڵەستینی کوژراون

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

لە سەرەتایی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار و 800 قوتابی لەو ناوچەیە کوژراون.

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتایی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیانێکی زۆری بەر کەرتی پەروەردە و فێرکردنی ئەو ناوچەیە گەیشتووە و تا ئێستا زیاتر لە 425 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و 788 هەزار قوتابی بێبەش بوون لە خوێندن.

 

 ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەڵەستین سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی شەڕی ئیسرائیل و غەززە ڕایگەیاند: لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 لە سەرەتایی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار و 800 قوتابی لەو ناوچەیە کوژراون و 20 هەزار و 942 قوتابی دیکەش برینداربوون. 

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئیسرائیل بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە 45 هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: