
مووچەی مانگی 11، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوێنێ دووشەممە دوای نزیکەی دوو مانگ لە نەناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراق و چوونی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بڵاوکردەوە، هاوکات وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کە بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گوژمەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ مووچەی مانگی 11یە، ئەمە لەکاتێدایە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی 996 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دۆخی سووریا مەترسیدارە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان