ئەمریکا کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە سووریا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئەمریکا کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە سووریا ڕاگەیاند

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر داعش لە سووریا (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی و کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە سووریا ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە سووریا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش و بەهۆیانەوە 12 چاکداری داعش کوژراون.

زانیاریی زیاتر: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، هێرشەکان لەو ناوچانە کراون کە پێشتر لەژێر دەستی سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیادا بوون. ئاماژە بەش کراوە هیچ ئاماژەیەک نییە کەسانی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانەوە کوژرابن.

وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، ڕۆژانە هۆشداری لەوە دەدرێت ڕێکخراوی داعش لە خۆڕێکخستنەوەدایە. سێنتکۆمیش دەڵێت هێرشەکانیان بەو ئامانجەن دڵنیاببنەوە لەوەی ڕێکخراوەکە بەدوای دەرفەتدا ناگەڕێت بۆ بەهێزبوونەوەی لە ناوەڕاستی سووریا.

 

خاڵی ئەرێنی: ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا لە هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت: لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکەدا کاردەکەن و ڕێگە بە داعش نادەن سەرهەڵبداتەوە و سوود لە دۆخی ئێستای سووریا وەربگرێت.

ئەمەش بزانە: ئەمریکا لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان 900 سەربازی هەیە و هاوپەیمانی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە بە سەرکردایەتیی کورد، مانەوەی ئەمریکا و ئەم هاوپەیمانێتییەش ئایندەی کورد لە سووریای نوێ مسۆگەرتر دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ