شارەوانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 16 کانوونی یەکەم
بەشێک لەو زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شارەوانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو هاوسەرانەی کە فەرمانبەری حکومین و خزمەتیان وەکو یەکە ڕوونکردنەوە دەدات، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، " ئەگەر پێشتر سودمەند نەبووبن زەویان پێ دەدرێت".
چیرۆکی سەرەکی: دوو هاوسەر لە پارێزگای سلێمانی کە 32 ساڵە مامۆستان، پەیوەندیان بە ئاڤاوە کرد، داوایان کرد کە بەدواداچوونیان بۆ پرسی دابەشکردنی زەوی و سودمەندبوونیان لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بکرێت، ئاڤا لەو بارەیەوە بەدواداچوونی بۆ کردن.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لەوبارەیەوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر دوای هاوسەرگیری لە وەرگرتنی خانوو و شتی دیکە سوودمەند بووبن، ئەوا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نایانگرێتەوە، بەڵام پێش هاوسەرگیری هەریەک لەوانە سوودمەند بووبێت ئاساییە و پرۆسەکەی ئێستا دەیانگرێتەوە.
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، باسی لەوەشکرد: چاوەڕوانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانین بۆ ئەوەی ناوی فەرمانبەرانمان بۆ بنێرن تاوەکو تیروپشکیان بۆ بکەین، چونکە زەوی ئامادەمان هەیە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هەزار و 600 زەوی بە یەک قۆناغ بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای تێپەڕینی 18 ساڵ، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردەوە، نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن، هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی خانەنشینان دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خاوەنی پەیجێک ئاشکرا دەکات کە 40 ساڵە فێل لە خەڵک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا 38 ژن لە ئێران گیراون و کوژران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی کوردی ناوچە جێناکۆکەکان لە بڕیاری دادگای فیدراڵی نیگەرانن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا پەنابەرانی هەرێمی كوردستان دیپۆرت دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتیمان