لە بەغدا بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا دەتەقێتەوە

شەیری بکە لە:
لە بەغدا بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا دەتەقێتەوە

دیمەنێکی شاری بەغدا لە شەواندا، وێنە: ina

ئاڤا نیوز



بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی فەرمانبەرێکی حکومی لە ناوچەی شەعبی بەغدای پایتەختدا دەتەقێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە ڕووداوەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 16-12-2024 بووە، بۆمبەکەش بە ئۆتۆمبێلی فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەبادا لەبەردەم ماڵەکەیاندا تەقیوەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە لە ئەنجامی ناکۆکیی کەسیی بووە لەنێوان ئەو فەرمانبەرە و لایەنەکەی دیکە. بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی ناکۆکییەکە بخاتەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: