سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان

سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی نووسینی یادشتێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرچاوە: KRG

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکی پشتیوانیدا بۆ پێکهاتەکان ڕایدەگەیێنێت، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە مافی هەموو پێکهاتەکان و هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ئاوارەکان دەمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی دۆخی شنگال و مافی پێکهاتەکان بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا لەبارەی شنگال دەڵێت: هەڵوێستمان ڕوونە؛ دوای 10 ساڵ لە جینۆساید، پێویستە ڕێککەوتنی شنگال بە تەواوی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئێزیدییەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی باوک و باپیرانیان".


بۆچی گرنگە: پەیامەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان و دڵنیاییان پێدەدات کە مافیان نافەوتێت، لە کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: