سوودانی و ماکرۆن بە تەلەفۆن دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سوودانی و ماکرۆن بە تەلەفۆن دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا قسەی کرد و بارودۆخی سووریا و غەززە  و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاوتوێکرد.

 

وێنە گەورەکە: سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەسەر یەکپارچەیی سووریا و هاوکاریکردنی قۆناغی ڕاگوزەری لەو وڵاتە کردەوە. هاوکات ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گرنگیی هەوڵەکانی هاوکاریکردنی سوورییەکان لە بونیادنانی دەوڵەتی خۆیان و دەستوەرنەدان لە کاروباریان دووپاتکردەوە، هەروەها جەختی لە پێویستیی قۆناغی ڕاگوزەری کردەوە لە ڕێگەی پرۆسەی سیاسیی گشتگیر کە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بپارێزێت. لەهەمان کاتدا جەختی لەسەر یەکپارچەیی سووریا کردەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پابەندیی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

 

لە گۆشەیەکی دیکەوە: بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و هەوڵەوکانی هاوکاریکردنی ئەو کەرتە و ڕاگرتنی جەنگەکە تەوەرێکی دیکە گفتوگۆی نێوانیان بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ