بەرپرسێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات بۆ ئاڤا: هەسەدە بە تەواوی لە منبج دەكشێتەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات بۆ ئاڤا: هەسەدە بە تەواوی لە منبج دەكشێتەوە

ڕزگار قاسم، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات ئاشكرای دەكات كە هێزەكانی هەسەدە بە تەواوی لە منبج دەكشێنەوە و ڕاشیدەگەیێنێت ڕێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و توركیا و هەسەدە لەمبارەیەوە كراوە.


لێدوانی فەرمی: ڕزگار قاسم، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات 'مەسەدە' لە ئەڵمانیا بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەبارەت بە دۆخی منبج ڕێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و توركیا و هەسەدە كراوە کە لە منبج بە تەواوی بکشێتەوە و سوپای نیشتمانی [گرووپی چەكداریی سەر بە توركیا] شوێنیان دەگرێتەوە و ئەركی پاراستنی دەڤەرەكەیان پێدەدرێت.

 

ئەو بەرپرسەی مەسەدە جەختیشی كردەوە كە هەسەدە تەنیا لە منبج كشاوەتەوە و لە دێرەزوور لە شوێنی خۆی ماوە و نەكشاوەتەوە و بەپێی ڕێككەوتنەكە گەرەنتی كراوە كە دانیشتووانی منبج لەژێر سوپای نیشتمانی سەلامەت بن و هیچ زیانێكیان پێنەگات بەڵام "ئێمە باوەڕێكی ئەوتۆمان نییە".

 

لەلایەكی دیكەوە:  ئەو نوێنەرەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لەبارەی جووڵەکانی داهاتووی ئەو گروپە چەکدارانەی نزیک تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا بەتایبەت سوپای نیشتمانی لە جوڵە ناوەستن و زیاتر پەل دەهاوێژن بۆ ناوچەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستان، پێشبینی دەكرێت بەرەو كۆبانێ بچن، هەرچەندە ڕۆژانی ڕابردووش هەوڵیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ