شای بەحرەین پەیامێک بۆ محەممەد جۆلانی دەنێرێت

شەیری بکە لە:
شای بەحرەین پەیامێک بۆ محەممەد جۆلانی دەنێرێت

حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی هەواڵی سووریا بڵاویکردەوە، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین پەیامێکی ئاراستەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوریا کردووە و دەسخۆشی لێکردووە.

 

پەیامی فەرمی: لە دەقی پەیامەکەی شای بەحرەیندا کە ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: “ئێمە دڵخۆشین بەو پێشهاتانەی کە پێمان گەیشت سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی کاروباری سیاسی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا  لەگەڵ باڵیۆزی چەند وڵاتێک لە دیمەشق.

 

لەلایەکی دیکە: شای بەحرێن کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی کاروباری سیایسی سووریا بە ئەمە سیاسەتێکی ژیرانە ناو دەبات کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەب.

 

زانیاریی زیاتر: بەحرەین ئێستا سەرۆکایەتی لوتکەی عەرەبی دەکات و ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەستنی کۆنگرەکە لە داهاتویەکی نزیکدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: