گرووپە چەکدارەکان سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنێکی بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ، وێنە: n+
ئاڤا نیوز
بەنداوی تشرین لە دووەم گەورەترین بەنداوی سووریایە، بووەتە ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سێ جار هێرشیان کردووتە سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ.
لێدوانی فەرمیی: سەرچاوەیەکی لە هەسەدە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە ڕێگەی ئەمریکاوە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن هەیە کە هێرش نەکەینە سەر یەکتری، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە خاڵە سەربازییەکانی 'هەتەشە'وە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان لە بەنداوی تشرین.
زانیاریی زیاتر: ئەو چەکدارانە بە تانکی سەربازی و زرێپۆشەوە هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر بەنداوەکە دەستپێکردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە بەنداوە و سیستمی کارەباکەی گەیاندووە.
باکگراوند: ڕۆژی سێ شەممە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە بەنداوی تشرین لە سنووری منبج کارکردنی کارمەندان تیایدا وەستا، هەر لەو ڕۆژەشدا هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا 100 ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ جارێکی دیکە دەبێتەوە بە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چۆن باسی مووچە کراوە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: یارییە ڤیدیۆییەکان توانای مێشکی منداڵان زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک کاریگەریی ڕووناکی دەستکرد لە ژووری خەوتن ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەشدارن
10 کانوونی یەکەم
گەشتکردن لە سەرۆکی کۆریای باشوور قەدەغە کرا
9 کانوونی یەکەم
کۆمپانیای تێسلا شۆڕشێکی نوێ لەبەرهەمهێنانی مۆبایل دەستپێدەکات
6 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە منبج و دەورووبەری ئاگربەستی چوار ڕۆژە ڕاگەیەندرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ڕووسیا لە ڕەقە دەکشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زە ئیکۆنۆمیست: ڕووخانی بەشار ئەسەد گورزێکی گەورەیە بۆ ئێران